بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دۆیچەوەلە، سەرکردەکانی گرووپی تیرۆرسیتی داعش بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدئۆیی هەڕەشەی تۆڵەسناندنەوەی ڕووداوی خوێنینی دەسترێژی بۆ سەر نوێژخوێنانی دوو مزگەوتی کرایست چەرچی نیوزیلەندیان کردووە و وتوویانە کە بە تەواو هێزەوە بەرگری لە ئایین و هاوباوەڕانیان دەکەن.
ئەگەرچی ڕاستبوونی ئەو گرتە ٤٠ خولەکییە هێشتا لە لایەن کارناسانەوە پشتڕاست نەکراوەیەوە، بەڵام هەر لەو کەناڵ و ماڵپەڕانەدا بڵاو بۆتەوە کە بەردەوام داعش کەڵکیان لێ وەردەگرێت.
وتەبێژی داعش لەو گرتەدا هەڕەشەی لە ئەمریکا و هاوپەیمانانی کردووە و بەڵێنیی بە لایەنگرانی ئەو گرووپە داوە لە دوارۆژێکی ترسێنەر چاوەروانی کافرانی سووریایە.
لە چەند حەوتەیئ ڕابردوو هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش بە هاوکاریی کوردەکانی باکووری سووریا هەوڵیان داوە بە کۆنتڕۆڵی ناوچەی باغۆز، داعش ڕاوەدوو بنێن و کۆتایی یەکجاریی ئەو گرووپە ڕاگەیێنن.
رۆژی هەینی لە هێرشی تیرۆریستیی "برنتۆن تارانت"ی ٢٨ ساڵە بۆ سەر دوو مزگەوتی نوور و لینود لە شاری کرایست چەرچ، ٥٠ کەسی موسڵمان لە کاتی خوێندنی نوێژی هەینی کوژران و ٣١ کەسی دیکەش زۆریش بریندار بوون
بۆچوونی ئێوە