کوردستان ماڵی هەموو کوردەکانی جیهانە

پارێزگاری کوردستان جەختی کردە سەر بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد لە ڕۆژی شەشەمی گوڵان لە سنە و وتی: کوردستانی ئێران مەڵبەند و ماڵی هەموو کوردەکانی جیهانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن موراد نیا، پارێزگاری کوردستان لە کۆبوونەوەی هەماهەنگی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد، ڕایگەیاند: هەموو پانرێژییەکان دەبێ بە گوێرەی خشتەی کاتبەندی دیاری کراو بێت و کۆنگرەکەش ڕێک لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوەبچێت و هیچ کەمتەرخەمی قبووڵ ناکرێت.

 زیادیشی کرد: ئەم کۆنگرە دەستپێکی کارە و هیوادارین ئەم کارە لە ماوەی ساڵانی داهاتووشدا بەردەوام بێت.

 موارد نیا بە ئاماژە بەوەی کە نیزام ودەوڵەتی ئێرانیس بە تەواوەتی پاڵپشتی لە بەڕێوەچوونی ئەم کۆنگرە و دیکەی بەرنامە فەرهەنگییەکانی کوردستان دەکەن، وتی: ئێمە بڕوامان وایە کە کوردەکان لە هەر شوێنێکی جیهان بن ئێرانین و کوردستانی ئێران بە ماڵی خۆیان دەزانن.

News Code 25707

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =