دوو  هێزگەی نوێ لە بووشێهر چێ دەکەین

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ناڤۆکی بە ئاماژە بەوەی کە هێزگەکانی بووشێهری ٢ و ٣ خەریکن چێ دەکرێن، وتی: بەردی بناغەیی ئەو دوو هێزگە دانراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ناڤۆکی نیوەڕۆی دووشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی  کابینەی دەوڵەت لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی، سەبارەت بە پاگەندی مێدیا ئیسرائیلییەکان لە سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی فردۆ، وتی: پێش لە ئەوەی کە دامەزراندنی فردۆ بە شێوەی فەرمی ڕابگەیێندرێت، ئێمە ئەوەمان بە موحەمەد بەردەعی ڕاگەیاند و وتمان کە دەمانەوێت لە فردۆ شوێنێک بکەینەوە.

ناوبراو وتی: ئێمە وتمان شوێنێک دەکەینەوە کە توانای خۆڕاگری لە بەرانبەر هێرشەکانی دوژمنی هەبێت و هەر بۆیە فردۆ چێ کرا و ئەو پرسەشمان بە بەرپرسی پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕاگەیاند.

ساڵحی وتی: لە سەرەتاوە رێبەر جەختی کرد بە ئەو دەوڵەت و دەسەڵاتدارانە نابێت باوەڕ بکرێت و ئەمڕۆ ئەو پرسە بە باشی دەبینرێت و خۆی دەستکەوتێکی گەورەیە.

ناوبراو لە کۆتاییدا سەبارەت بە دۆخی پیشەی ناڤۆکی لە ساڵی داهاتوو وتی: لە بواری ناڤۆکی، کارەکان بە باشی دەچنە پێشەوە. من دوو، سێ ڕۆژی ڕابردوو لە بووشێهر بووم و هێزگەکانی بووشێهری ٢ و ٣ خەریکن چێ دەکرێن. بنەڕەتی ئەو دوو هێزگە دانراون و بە ملیۆنان مەتری چوارجا خاکیان لێ هەڵگیراوە. هەزاران تۆن چیمەنتۆ بەکار براوە بەڵام بۆتۆن ڕێژ کردنی دوایی کە پێوەندی بە بنەڕەتەوە هەیە، دوو سێ مانگی دیکە ئەنجام دەدرێت.

News Code 25704

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =