خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان لە فەرەنسا قەدەغە کرا

سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا بۆ درێژەدان بە خۆپیشاندانی هێلەگ زەردەکان مەرجی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئێدوارد فیلیپ سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە دەوڵەت، خۆپیشاندانی ناسراو بە هێلەک زەردەکان لە بڕێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە قەدەغە دەکات.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵدەرییە، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسالەم بارەوە وتی کە ئەگەر گرووپە توندئاژۆکان لە خۆپیشاندان بەشداری بکەن، رێگری دەکەین لە بەڕێوە چوونی.

سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا لە درێژەدا وتی کە سەرۆکی پۆلیسی نوێ بۆ پێتەخت هەڵدەبژێرن.

ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن، میشل دلپۆیچ سەرۆکی پۆلیسی فەڕەنسا دوابەدوای وێرانکاریگەلێک کە لە ڕێپێوانی شەممەی هێلەک زەردەکان ئەنجام درا لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و دیدیر لالمنت لە ٢ ڕۆژی دیکەوە جێگری دەبێت.

News Code 25703

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =