خوێنی سەربازانی ئێران، سووریا و عێراق پێوەندی سێ وڵاتەکەی تۆکمەتر کردەوە

سەرۆک کۆماری سووریا بە ئاماژە بە شەهید بوونی هێزە ئێرانی و سووری و عێراقییەکان لە بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستەکان وتی ئەمڕۆ پێوەندی ئەو وڵاتانە تۆکمەتر لە ڕابردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری سووریا (سانا)، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە گەڵ لێژنەی سەربازی ئێران بە سەرۆکایەتی سەرلەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان و لێژنەی سەربازی عێراق بە سەرۆکایەتی عوسمان غانمی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەو وڵاتە بە ئامادە بوونی سێپەهبۆد عەلی عەبدوڵڵا ئەیووب وەزیری بەرگی سووریا دیداری کرد.

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەرپرسانی باڵای سەربازی وڵاتانی سووریا، ئێران و عێراق  لە دیمەشق بۆ هەماهەنگی لە بواری درێژەی شەڕ دژی تیرۆریزم لە ناوچەکە بەڕێوە چوو.

ئەسەد لە ئەو دیدارە جەختی کرد، خوێنی هێزە سووری، ئێران و عێراقییەکان لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و چەتە و پاڵپشتەکانیان، تێکەڵ بوو و ئەوەش بووە هۆی پتەو بوونی پێوەندی ئەو وڵاتانە.

سەرلەشکەر باقری لە ئەو دیدارە وتی: شەڕ دژی تیرۆریزم و بەرگری لە سووریا بەرگری لە عێراق و ئێران، پێکەوەیە، چونکوو تیرۆریزم مەترسیەک بۆ هەموو دەوڵەتەکانە و هەموو ناوچەکەی کردووەتە ئامانج هۆکارێک کە هەماهەنگی نەتەوەکانی ناوچەکە بۆ شەڕ و وەستانەوە لە بەرانبەری زەروورییە.

غانمیش جەختی کرد: عێراق قووڵاتی سووریا و سووریا قووڵایی عێراقە و سنوورەکانی دوو وڵاتەکە بۆ دوو نەتەوەی برادەر کە لە مێژوو، جوگرافیا، دابونەریت و ئایینەکان هاوبەشن، لەمپەر نەبووە و نابێتیش.

بەشار ئەسەد لە ئەو دیدارە، ڕاپۆرتی سەرلەشکەر باقری، غانمی و ئەیووبی سەبارەت بە دەستکەوتی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی، دەستکەوتەکان و بڕیارەکانی بیست و لە سەر گرنگایەتی بەردەوام بوونی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان سێ وڵاتەکە لە سەر بنەمای بەرژەوەندی و ئامانجی هاوبەش جەختی کرد.

News Code 25701

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =