بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیاکانی هۆڵەندا؛ دوای ئەوەی پیاوێکی بەڕەگەز تورک لە شاری ئۆترێختی هۆڵەندا هێرشی تیرۆریستی کردە سەر خەڵک و بە تەقە کردنەکەی سێ کەس کوژراون و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون، دوێنێ دەستگیر کرا.
پۆلیس تۆمەتبارەکەی بە غۆکمان تانیش و وەکوو هاوڵاتییەکی تورکی ناساند و وێنەکەشی لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردەوە و داوایکرد، دەستبەجێ پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکرێت ئەگەر هەر کەسێک بینی.
پۆلیسی هۆڵەندا هۆشداری دابووە هاوڵاتییان نزیکنەبنەوە لە پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵی تورکی، کە تۆمەتبارە بە ڕووداوی تەقەکردنەکەی شاری ئۆترێخت.
بۆچوونی ئێوە