لێدوانی زایۆنییەکان و تیرۆریستی نیوزیلەندی زۆر لێک دەچێت

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا جەختی کرد: لێدوانی زایۆنییەکان و تیرۆریستی نیوزیلەندی زۆر لێک دەچیت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ دوشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئێمەی تورک و کورد هەزاران ساڵە لە وڵاتی تورکیا بووینە و تا دوا رۆژیش پێکەوە دەبین.

ئەردۆغان بە بێ ئاماژە بە ئامادەبوونی نایاسایی سەربازی وڵاتەکەی لە خاکی سووریا بە بێ مۆڵەتی دەولەتی یاسایی دیمەشق، وتی: وەڵام پێویست بەو کەسانە دەدەینەوە کە دەیانەوێ لە سنووری تورکیا و سووریا کۆریدۆری تیرۆریستی بکەنەوە و لە دژی ئەو کەسانەی لە مەنبەج و رۆژهەڵاتی فورات دژی ئێمە وەستاون حیماسە دەخوڵقێنین.

ناوبراو سەبارەت بە جەنایەتەکەی شاری کرایست چەرچی نیوزیلەندیش وتی: کۆمەڵکوژە نیوزیلەندییەکە هەڕەشەی لە ئێمەش کردووە. هەر بۆیە پێی دەڵێم ئێمە لێرەین، په‌یامه‌كه‌تان گه‌یشت و لە نیازتان تێگه‌یشتین. تێگه‌یشتین له‌وه‌ی کە ڕقه‌كه‌تان زیندوه، بەڵام هەرگیز ناتوانن ئەستەنبۆڵ بكه‌نه‌وە قوسته‌نتینییه‌.

سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە لێدوانه‌كانی بنیامین نەتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژیمی زایۆنی، جەختی کرد: قسه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ی ئیسرائیله‌، له ‌گه‌ڵ قسه‌ی تیرۆریسته‌كه‌ی نیوزیلەند هه‌مان شتن. هەر دوولا وەک یەک پاڵپشتیان لێ دەەکرێت. لە سەرتاسەری جیهان لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە موسڵمانان و کەسانی بێ تاوان دەکەنە ئامانج، حیماسە دەخوڵقێنین.

News Code 25697

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =