مانەوەی ١٠٠٠ سەربازی ئەمریکی لە سووریا درۆیە

جۆزێف دانفۆرد، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ڕاپۆرتی بڵاو بووی ڕۆژی یەکشەممە لە سەر ئەوەی کە ئەمریکا بۆ هێشتنەوەی ١٠٠٠ سەرباز لە سووریا پلان ڕێژی دەکات، وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆزێف دانفۆرد لە توییتەرێکدا نووسی: ڕاپۆرتی بڵاو بوو لە لایەن ڕۆژنامەی ئەمریکی وال ئێستریت ژۆرناڵ لە سەر ئەوەی کە سوپای ئەمریکا دەیەوێت نزیک ١٠٠٠ سەرباز لە سووریا دابنێت، ڕاست نییە.

ئەو ڕۆژنامە بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمریکی نووسیویە، واشنتۆن دەیەوێت چەندین مانگ پاش لیدوانەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوەی تەواوی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا، نزیک بە ١٠٠٠ سەرباز لە ئەو وڵاتە دابنێت.

بە پێی نووسراوی ئەو ڕۆژنامە، دانوستانی دەوڵەتی ئەمریکا لە گەڵ تورکیا و هاوپەیمانە ئەورووپییەکان و ئەو هێزانە کە واشنتۆن لە سووریا پاڵپشتیان دەکات لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لە بواری پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بەشێک لە گەڵاڵەی ترامپ بۆ کشانەوە لە سووریایە، شکستی هێناوە.

لە ٢٢ی فێڤریە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ٢٠٠ هێزی ئەمریکی بۆ پاراستنی ئاشتی لە سووریا دەمێننەوە.

ترامپ چەند پاش ئەوە ڕایگەیاند، ٤٠٠ سەرباز لە سووریا دەمێننەوە کە لە ناوچەی ئەمن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و بنکەی التنف ی ئەمریکا لە نزیکی سنوورەکانی عێراق، ئۆردۆن و سووریا دابەش دەبن.

News Code 25695

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =