دۆزرانەوەی ۷۶ گۆڕی بە کۆمەڵی ئیزدییەکان لە شەنگال

هێزەکانی عێراقی ٧٦ گۆڕی بە کۆمەڵ لە ڕۆفاتی قوربانیانی داعش‌یان لە شەنگال دۆزیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "السومریه نیوز"، هیزەکانی عێراقی بۆ جارێکی دیکە جەندین گۆڕی بە کۆمەڵی نوێیان لە قوربانیانی تیرۆریزمی تەکفیریی داعش لەو وڵاتەدا دۆزییەوە

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هێزەکانی عێراقی ٧٦ گۆڕی بە کۆمەڵ لە ڕۆفاتی قوربانیانی داعش‌یان لە شاری شەنگال دۆزیەوە.

میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕۆفاتە دۆزراوەکان لەو گۆڕە بە کۆمەڵانە لە خەڵکانی ئێزدین کە پێشتر لە لایەن داعشەوە کوژراون.

شایانی باسە، تیرۆریستانی تەکفیریی داعش لە کاتی هێرشیان بۆ خاکی عێراق دەستیان دایە کۆمەڵکوژیی هەزاران کەسی ئێزدیان لەو وڵاتە.

News Code 25692

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =