بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کینۆ جوبرائیل وتەبێژى هەسەدە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە سووسەی نزیکی باغوز ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی دژە داعش لە باغۆز لەگەڵ بوردومانی خەست بەردەوامە.
کینۆ جبرەئیل وتیشی: لە ئێستادا ناتوانین کاتێک دیاری بکەین بۆ کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنەکەمان لە باغۆز بەڵام هیواداراین زیاتر لە حەوتەیەک ناخەیێنێت.
وتەبێژی هەسەدە ڕایگەیاند: زانیاری وردمان بەدەستەوە نییە کە چەند کەس لەناو باغۆزدا ماوەتەوە بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیارییەی کەسانی دەرچوو لە ناو باغۆز بە ئێمەیان داوە ڕەنگە نزیک بە ۵۰۰۰ کەسی تێدا مابێتەوە.
جەختیشی کرد: ئەم ئامارە ورد نییە و فەرمیش نییە تەنیا قسەی ئەوانەی کە لە باغۆز دەرچوونە.
کینۆ جوبرائیل وتی: لەسەرەتای ئۆپراسیۆنەکەوە زیاتر لە ٢٩ هەزار و ٦٠٠ کەس کە زۆرینەیان لە خێزان و منداڵەکانی چەکدارانی داعشبوون خۆیان ڕادەستی هەسەدەکردووە.
ئەوەشی وت کە زیاتر لە پێنج هەزار چەکدار و شەڕکەری داعش بوون و بە بێ شەڕ خۆیان ڕادەستى هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە.
ڕوونیشکردەوە: دواتریش زیاتر لە ٣٤ هەزار هاوڵاتی مەدەنى بە ڕێگا جیاوازەکان لە شارەکە دەرچوون کە زۆرینەیان هاوڵاتیانی مەدەنى سونەی عێراقیبوون کە پێشت هاتوونەتە ئەو ناوچەیە.
بۆچوونی ئێوە