هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا جەنایەتی جەنگی ئەنجام داوە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرکردەیی ئەمریکا لە سووری جەنایەتی ئەنجام داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا جەنایەتی جەنگی ئەنجام داوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: بەیانییەی دەرکراو لە لایەن واشنتۆن، پاریس، لەندەن و برلین بە بۆنەی دەستپێکی هەشتەمین ساڵوەگەڕی قەیرانی سووریا، بەڵگەیەکی مێژوویی درۆیە. ئەو وڵاتانە کە ئەو بەیانییەیان دەکردووە، بەرپرسی سەرەکی کوشوبڕی خەڵکی سووریا و وڵاتانی ناوچەکەن.

ناوبراو جەختی کرد: ئەو جەنایەتە وەحشیانە کە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا ئەنجامیان داوە و ئەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ئەمریکا ئەنجامیان داوە، جەنایەتی شەڕ و جەنایەت دژی مرۆڤایەتی دێتە ئەژمار.

News Code 25687

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =