تیرۆریستەکەی نیۆزیلەند پێشتر سەردانی ئیسرائیلی کردووە

بەرپرسانی ئیسڕائیل ڕایانگەیاندووە: ئەنجامدەری هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر مزگەوتەکانی نیۆزیلەند لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ دا سەردانێکی ئیسڕائیلی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی دەزگای دانیشتوان و کۆچبەریی ئیسڕائیل  ئاشکرای کردووە: برینتن تارانتی ئوستڕاڵی لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٦ دا بە ڤیزای گەشتیاری ھاتووەتە ناو ئیسڕائیل و بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ لەوێ ماوەتەوە.

لە هەواڵەکاندا هاتووە بەرپرسەکە ئاماژەی داوە کە ھیچ وردەکارییەکی دیکە لەبەردەستدا نیە سەبارەت بەوەی تارانتی ٢٨ ساڵی چی کردووە لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیسڕائیل.

ھەر لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ دا، تارانت سەردانی سڕبیا و بۆسنە و ھەرسک و کڕواتیای کردووە و سەردانی کۆمەڵێک شوێنی مێژووی جەنگی کردووە پێش ئەوەی گەشت بکات بۆ ڕۆژئاوای ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٧ دا.

لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەی بەلکان بەمەبەستی سەردانکردنی شوێنە مێژووییەکانی بولگاریا و ڕۆمانیا و مەجەڕ.

News Code 25686

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =