بەرژەوەندییەکانی عێراق بە وڵاتانی دراوسێیەوە بەستراوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد کە بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ پێکەوە بەسراونەتەوە و بەغدا هەرگیز ناچێتەوە ڕیز پۆلێن بەندییە ناوچەییەکانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، عاسدڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕەوتی دیدار لە گەڵ عەلی بێن ئەحمەد کواری وەزیری بازرگانی قەتەر لە بەغدا جەختی کرد: بەرژەوندییەکانی عێراق بەستراوەتە وڵاتانی دراوسێوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: عێراق ئیرادەی پتەوی بۆ بەهێز کردنەویە هاوکارییەکانی خۆی لە گەڵ قەتەر هەیە. عێراق دۆستی هەموو وڵاتەکان بووە و هۆکاری ئاشتیەکە کە خزمەتی ناوچەکە دەکات.ئێمە هەرگیز ناگەڕێینەوە بۆ سەر سیاسەتی ماڵوێرانکەر و پۆلێنبەندییە ناوچەییەکان.

وەزیری بازرگانی قەتەریش لە سەر زەروورەتی تۆکمە کردنەوەی پیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە بوارە جیاوازەکانی بەتایبەتی ئابووری و بازرگانی جەختی کرد.

ناوبراو هەروەها لە سەر زەروورەتی واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی بازرگانی ئازاد لە گەڵ عێراق و هاندان بەرەو سەرمایەدانەری هاوبەش جەختی کرد.

News Code 25684

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =