ئامانجەکانی ئەمریکا لە گەمارۆدانی ئێران نایێتەدی

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا بە دڵنیاییەوە ناگاتە ئامانجەکانی لە گەمارۆکانی ئێران، وتی: نەتەوەی ئێران لە بەرانبەر گوشارەکان و قسەی ناحەقەوە سەر شۆڕ ناکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی پارسی باشووری لە قۆناغەکانی ١٣، ٢٢، ٢٣ و ٢٤، جەختی کرد: سەرەڕای گەمارۆ و پیلانەکان ڕێگای پێشکەوتن و بەرز کردنەویە خۆمان درێژە دا و درێژەشی دەدەین.

سەرۆک کۆمار ساڵی ٩٧ ی بە ساڵێکی ئەستەم بۆ نەتەوەی ئێران وەسف کرد و وتی: لە ساڵی ٩٧ گوشاری گەمارۆکان و پرسی ئابووری نامرۆڤانە بە سەر ئێراندا سەپێندرا. گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران جەنایەت دژی مرۆڤایەتییە. کاتێک کە دەمانەوێت کاڵایەک لە دەرەوە هاوردە بکەین ئەوان گوشار دەخەنە سەر سیستەمی بانکی جیهانی کە ئیزن نەدەن ئەو کاڵا بگاتە دەستی ئێران.

ڕۆحانی وتیشی: هۆکاری گەمارۆ و گوشارەکانی ئەمریکا ئەوەیە کە نەتەوەیی ئێمە بە داهاتووی خۆیان ناهومێد بکەن تا بیر بکەنوە ساڵی داهاتوو دۆخەکە ئەستەم ترە. کاتێک کە خەڵکی بە سبەی و شەش مانگی داهاتوویان ناهومێد ببن ئەو ناهومێدییە لە سەر ڕێژەی سەرمایەدانەری، وەبەرهێنان، کار و ئاسایشی دەروونی کۆمەڵگا کاریگەری دادەنێت.

جەختیشی کرد: ئەمریکا بە دڵناییەوە ناگاتە ئەو ئامانجانەی کە لە گەمارۆکان هەیەتی. نەتەوەی ئێران بە بۆنەی ئەو گوشارانەوە لە بەرانبەر قسەی ناحەق و ڕێگای هەڵەوە سەریان شۆڕ ناکنەوە. نەتەوەی و ڕێبەری ئێمە گەورەتر و بوێرتر لە ئەوەن کە لە گەمارۆ و هەڕەشە بترسن.

News Code 25682

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =