ئەو هێزانەی بێ ئیزنی دیمەشق هاتوون دەبێ خاکی سووریا چۆڵ بکەن

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئەو هێزانەی کە بە بێ هاوئاهەنگی لە گەڵ دەوڵەتی سووریا لە ئەو وڵاتەن دێر یان زوو سووریا بە جێ دێڵن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوپا نیوز، سەرلەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی گەیشتن بە دیمەشق ڕایگەیاند کە ئەو هێزانەی کە بە بێ هەماهەنگی لە گەڵ دەوڵەتی سووریا لە ئەو وڵاتەن دێر یان زوو خاکی سووریا بەجێ دێڵن.

سەرلەشکەر باقری وتی: ئەو پرسە لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئێران، سووریا و عێراق جەختی لە سەر کرا. هەر ئەو جۆرە کە ئێران لە سەر داوای فەرمی دەوڵەتی سووریا هاتووە، بوونی هێزی وڵاتانی تریش ئەبێ بە هەماهەنگی و مۆڵەتی دەولەتی سووریا بێت.

باقری بە ئاماژە بە بوونی نایاسایی هێزە بیانییەکان لە ناوچەی ئەدلەب و ناوچەی ڕژهەڵاتی فورات وتی: ئەبێ ئەو هێزانە هەرچی خێراتر ئەو ناوچانە بەجێ بهێڵن.

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی وتیشی: ئامانج لە سەفەر بۆ سووریا بەشداری لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ئێران، سووریا و عێراق بە ئامادە بوونی فەرماندە باڵاکانە تا لە سەر درێژەی شەڕ لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە هەماهەنگی و ڕێککەوتن بکرێت.

News Code 25681

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =