بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) رایگەیاند: "دوێنێ لە چەند شەڕو پێكدادانێكی نێوان پەکەکە لە سنوری ناوچەی سیدەكان و سەربازانی سوپای توركیا، ۲۳ سەرباز كوژراون كە یەكیان فەرماندەیە".
هەپەگە راشیگەیاندوە لەو پێكدادانانەدا هێزەكانیان توانیویانە ۱۰ بارەگای سوپای توركیا كۆنتڕۆڵ بكەن، هاوكات ۵ هێزیان لێ كوژراون.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە تا ئێستا سوپای تورکیا هیچ هەواڵێکی بۆ پشت راست کردنەوە یان رەتکردنی ئەم بەیاننامەی هەپەگە بڵاو نەکردووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە