بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میک مولوانی سەرۆکی ئەرکانی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی لە گفتوگۆ لەگەڵ فاکس نیوز ڕایگەیاند: ئەوەی سەبارەت بە کاریگەریی وتەکانی ترامپ سەبارەت بە پرسی کۆچبەریی لەسەر تیرۆریستەکەی نیۆزیلەند دەوترێت، بێ ویژدانیە!
سەرۆکی کاتیی ئەرکانی بەڕیوەبەرایەتی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی لەمبارەوە وتی: ترامپ لایەنگری باڵادەستی سپی پێستەکان نییە؛ نازانم دەبێ چەندە ئەم بابەتە دووپات بکرێتەوە. هەوڵ بۆ پەیوەندی دانی ئەم کەسە لەگەڵ سیاسەتوانانی ئەمریکایی دژواری ئەم جۆرە کارانە لەبیر دەباتەوە.
شیاوی ئاماژەیە تیرۆریستی ئەنجامدەری هێرشەکەی نیۆزیلەند کە بووە هۆی شەهید بوونی 50 موسڵمان لە دوو مزگەوتی کرایست چرچ لە مانیفێستێکدا کە لە توویتەرەکەی داینابوو ڕایگەیاندبوو کە لایەنگری دۆناڵد ترامپە و پشتگیری سیاسەتی دژە کۆچبەریی ئەو دەکات.
بۆچوونی ئێوە