چوار سەرکردەی داعش لە دیالەی عێراق کوژران

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند که چوار سەرکردەی باڵای داعشیان لە دیالە دەستگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، سادق حسێنی سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگاریی دیالە لە کوژرانی ٤ سەرکردەی داعش لە رۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە هەواڵی دا.

ناوبراو ڕایگەیاند: هێزەکانی عێراقی لە ئۆپەراسیۆنێک لە قووڵایی ناوچەی قزلاق لە هاوێری مەندەلی لە ٩٠ کیلۆمەتریی رۆژهەڵاتی بەعقوبە لە گەڵ تیرۆریستانی داعشی کە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی جەنایەتکارانە هاتبوونە پارێزگای دیالە تێهەڵچوون و لەو پێکدادانەدا چوار سەرکردەی داعش کە دووانیان پشتوێنەی تەقینەوەییان بەستبوو، کوژران.

حسێنی وێرای نرخاندنی هەوڵی هێزەکانی عێراقی بۆ پووچەڵ‌کردنی پیلانی تیرۆریستانی داعشی لەو هەڵمەتەدا، ڕاشیگەیاند: ئامانجی داعش لەو هێرشە تێکدانی باری ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی لە پارێزگای دیالە بوو.

News Code 25676

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =