پلانی مەترسیداری تێلاڤیڤ لە دژی غەزە

سەرچاوەگەلی زایۆنی لە پلانی توقێنەری تەلئاڤیڤ لە دژی غەزە بە ڕەزامەندیی کابینەی ئەو ڕژیمە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سەرچاوەگەلی زایۆنی لە پلانی توقێنەری تەلئاڤیڤ لە دژی غەزە بە ڕەزامەندیی کابینەی ئەو ڕژیمە هەواڵیان دا.

ماڵپەڕی زایۆنیی والا ئیدعای کرد: سوپای ئیسرائیل پلانێکی نوێێ سەبارەت بە داگیرکردنی غەزە لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکی دیکە ئاراستە کردووە و کابینەش ڕەزامەندیی خۆی لەوبارەیەوە ڕاگەیاندووە.

ئەو ماڵپەڕە ئیدعایشی کرد: ئەو پلانە کە درێژەی پلانەکەی گادی ئایزنکۆت سەرۆکی پێشوی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە پێشخستن و ئاسانکاریی شەڕ لە غەزەیە، لە لایەن جێنشینەکەی واتە "ئاویڤ کۆخاوی"یش پێشوازی لێ کراوە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش داوە: حیماس ئامادەی هەموو جۆرە سناریۆیەکە و لە ئەگەری شکست هێنانی دانوستانەکانی ئاگربڕ بەرەو تێهەڵچوون و ڕووبەڕووبوونەوەی گەورە هەنگاو دەنێن.

والا لە درێژەی ئیدعاکەی، ئەم پلانەی لە پەنای داگیرکردنی غەزە، بە ڕێوشوێنێک زانی بۆ زیان گەیاندن بە حیماس و ڕاشیگەیاند: سوپای ئیسرائیل ئامادەی داگیرکردنی غەزە و وەئەستۆگرتنی هەموو بەرپرسایەتییەکانی سەرەڕای مەترسییەکانیەتی.

News Code 25675

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =