ڕووداوە تیرۆریستییەکەی نیۆزیلەند بە ساکار مەبینن

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی خوازیاری ڕوون بوونەوەی هەموو رەهەندەکانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی نیوزیلەند بوو و وتی: نابێ بە ساکاری لەو ڕووداوە تیرۆریستییە بڕوانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەمڕۆی مەجلیس وێرای ئیدانە کردنی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی رۆژی ڕابردووی نیوزیلەند و سەرەخۆشی لە کەس و کاری قوربانیان، وتی: ئەو ڕووداوە هۆشدارێک بوو و هەموو وڵاتان دەبێ ڕێوشوێنی ئەمنیی پێویستیان لەوبارەیەوە هەبێ و پێویستە هۆکارەکانی لێکدەنەوە. ئەو جۆرە پەلامارانە گەلی جار لە ڕواڵەتی جۆراوجۆر دەردەکەون، بەڵام لە ناوەڕۆکدا تیرۆریستین.

لاریجانی لە درێژەدا ڕووانییە بانگەشەی بیرۆکە و کرداری دژە ئیسلامی و موسڵمان توقێنەری لە ساڵانی ڕابردوودا وەک یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو جۆرە هێرشانە و جەختی کرد: هەڵبەت ئێمە گومانمان هەیە لەو ڕووداوە تیرۆریستییە و دەبێ بپرسین ئایا تەنیا بە بیانووی ئیسلام توقێنەری ئەو پەلامارە دراوە یان بیانووی ڕەگەزپەرەستانەشی لە پشت بووە؟ ئایا پاڵپشتی دەرەکیی گرینگتری بووە یان دەوڵەتانێک تێیدا دەستیان بووە؟ هەر بۆیە دەبێ تەواو ڕەهەندەکانی ڕوون بکرێتەوە.

سەرۆکی مەجلیس ڕاشیگەیاند: پێویستە وەزارەتی دەرەوە لە رێگەی ڕێکخراوی کۆنفڕانسی ئیسلامی و ئەمینداری گشتیی کۆمکاریی ئیسلامی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە تاوتوێ بکات.

ناوبراو جەختیشی کرد: نابێ بە ساکاری بڕوانینە ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە کە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش کراوەتە سەر موسڵمانان لە کاتی خوێندنی نوێژی هەینی. هەڵبەت ئەگەر ئەو وڵاتانە بە دروستی بجووڵینەوە هیچ تیرۆریستێک جەسارەتی جەنایەتی ئاوا ناکات.

News Code 25674

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =