گەلی ئێران تەسلیمی دوژمن نابێت/ پەیوەندیمان لە گەڵ دراوسێکان تۆکمەتر دەکەین

سەرۆک کۆمار وتی: دوژمنان بە هیوا بوون کە خەڵکی لە بیر و باوەڕ و دین، شۆڕش و نیزام دوور خەنەوە، بەڵام ئەو خەڵکە هەمبەر بە سەخلەتییەکان وەستان و بە دەنگی بەرز وەڵامی نایان پێ دانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە میانەی سەفەری بۆ پارێزگای بووشێهر و لە شاری کەنگان ڕایگەیاند: خەڵکی لەم ساڵە پڕ سەخڵەتی و گرفتە ئابوورییە، بە بەشداریان لە هەموو ڕێوڕەسمێکی شکۆمەندی شۆڕشی و ئایینی بەرخۆدانی خۆیان نیشان دا و بە جیهانیان سەلماند و بە دوژمنیان ڕاگەیاند کە سەرەڕای تەواو سەخڵەتییەکان، ناتوانن گەلی مەزنی ئێران تەسلیمی خۆتیان بکەن.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران گەلێکی ئازا و خۆڕاگر لە بەرامبەر تەواو پیلانەکانی دوژمنانە، جەختی کرد: هەموو دەزانین کە دوژمنان لە ساڵێک کە تێپەڕی هەموو هەوڵی خۆیان بۆ گوشارخستنە سەر ژیانی خەڵکی بە کار هێنا، بۆ ئەوەی خەڵکی لە بیر و باوەڕ و دین، شۆڕش و نیزام دوور خەنەوە، بەڵام ئەو خەڵکە هەمبەر بە سەخلەتییەکان وەستان و بە دەنگی بەرز وەڵامی نایان پێ دانەوە.

ڕۆحانی بیریشی هێناوە: دوژمنان لە ساڵی ٩٧ی هەتاوی هەوڵی زۆریان دا کە ئێمە گەشە و پێشکەوتنمان لە وڵاتدا نەبێت و زۆر کەس دەیانەویست دەوڵەت دەستهەڵگری پڕۆژەکانی بیت و تەنیا بچیتە خزمەتی دابین کردنی کاڵا و کەرەسەی پیذوایستیی ئێستای خەڵکی و کاری دیکە نەکات.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە سەفەری عێراق وەک نمانەیەک لە پەیوەندیی تۆکمەی نێوان دوو وڵات، ڕایگەیاند: ئەوە بەو مانایە کە پەیوەندیی ئێمە و عێراق تەنیا پەیوەندیی نێوان دوو وڵات نییە، بەڵکوو پەیوەندیی هەموو چینی خەڵکی، بیرمەندان، عەشیرەکان، سیاسەتوانان و هەموو خەڵکییە.

ڕاشیگەیاند: پەیوەندیی ئێمە و عێراق نمانەیەکە بۆ وڵاتانی دیکە. ئێمە دەمانەوێ هەر ئەم پەیوەندییە سۆزدارانەمان لە گەڵ تەواو درواسێکانماندا هەبێت. ئەگەر لە گەڵ هەندێک لە دراوسێکان کێشە و ناکۆکیمان هەیە، ئەوە ئەوان دەسپێکەر و تەشەنەدەری ناکۆکی و کێشەکان بوونە. چونکە ئێمە خوازیاری پەیوەندیی باش و سۆزدارانەین؛ هەر وەک پەیوەندیی ئەمڕۆمان لە گەڵ عێراق، قەتەر، عەمان، تورکیا، ئازەربایجان، ڕوسیا، تورکەمەنستان، ئەفغانستان و زۆر وڵاتی دیکە.

ڕۆحانی لە کۆتاییدا جەختی کرد: ئێمە هەموو لەم ناوچەیەدا موسڵمانین و ئامانجمان دەبێ گەشەی بەرامبەری وڵاتانی ناوچە و خود ناوچەکە بێت.

News Code 25673

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =