نتانیاهۆ ڕێگاچارەی بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردن دۆزیوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەو ڕژێمە گومانی لە سەرە، بۆ سەرکەوتنی خۆی لە ئەو کێبڕکێیە تۆمەتی نوێی دایە پاڵ ڕکابەرەکانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیاکانی ئیسرائیل، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە لێدوانێکی بێ وێنە پاگەندەی کرد: پاڵپشتی دەسەڵاتی ئێران لە بنی گانتز و یائیر لاپید، ڕوونە.

لە ڕۆژای ڕابردوو هەواڵی هەک کردنی مپبایلی بنی گانتز لە لایەن ئێرانەوە، بووە هۆی ئاژاوەی میدیایی لە ئیسرائیل و کەڵک وەرگرتنی نتانیاهۆ لە ئەو پرسە.

نتانیاهۆ شەوی شەممە ٢٥ ی ڕەشەممە لە توییتەرەکەی خۆی نووسی، شاباک پشت ڕاستی کردووەتەوە کە سەرۆک وەزیران هەواڵی لە پرسی مۆبایلی گانتز نەبووە؛ گانتز و لاپید ئەو ڕاستییە دەشارنەوە کە دەسەڵاتی ئێران ڕاشکاوانە پاڵپشتیان دەکات؛ ئەوان پاڵپشتی بەرجام بوون بەڵام نتانیاهۆ لە گەڵ شەڕی کرد.

یائیر لاپید رێبەری پارتی "داهاتوویەک هەیە" مانگی ڕابردوو لە هاوپەیمانی لە گەڵ پارتی بەدەسەڵاتی ئیسرائیل بە ڕێبەریاەتی بنی گانتز هاوپەیمانی شین-سپی یان پێک هێنا. ئەو هاوپەیمانییە ئێستا بووەتە بەهێزترین ڕکابەری لە ١٠ ساڵی سەرۆک وەزیرانی نتانیاهۆ.

کەناڵی ١٢ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل، پێنجشەممە ٢٣ ی ڕەشەممە ڕاپۆرتی دا، بەرپرسانی باڵای شاباک (ڕێکخراوی ئاسایشی نێوخۆیی ئیسرائیل) لە دیدار لە گەڵ گانتز پێیان وتووە کە ئێران مۆبایلەکەی ئەوی هەک کردووە.

بەڵام بە ڕاپۆرتی تایمزی ئیسرائیل، موشە یعلون جێگری بنی گانتز، هەینی ٢٤ ڕەشەممە وتی: ئێرانییەکان هۆکاری ئەو هەک کردنە نین؛ ئەوانە کەسانێکن کە ڕکابەرەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەپێکن.

ناوبراو بە بێ ئاماژە بە ناوی نتانیاهۆ زیادی کرد: کەسێک بووەتە هۆی ئەوەی کە سیستەمی سیاسی ببێتە بەستەڵەک و تەواوی بایەخەکان بۆ پاراستنی سەروەری خۆی دەکاتە قوربانی.

ععلون کە لە ڕابردوو سەرۆکی ئەرکانی سوپا و لە کابینەکانی بنیامین نتانیاهۆ وەزیری شەڕیش بووە، وتی : من هەم بنکە ئەمنییەکان و هەم دنیای ئەو سەرۆک وەزیرانە دەناسم؛ شاباک هۆی دزە کردنی ئەو هەواڵە بۆ مێدیاکان نەبووە.

ژنراڵ یعلون دیاری نەکرد کە کێ مۆبایلەکەی بنی گانتزی هەک کردووە بەڵام بە پێی نوسراوی تایمزی ئیسرائیل، ناوبراو پێی وایە کە نتانیاهۆ لە ئەو بابەتە دەستی هەیە.

بنی گانتز خۆی ڕۆژی هەینی جەختی کرد کە مۆبایلەکەی بابەتگەلێک وەکوو ڤیدیۆی سێکسی تێدا نەبووە کە لە ئەگەری گەیشتن بە پۆستی باڵای دەوڵەتی، ببێتە هۆی ئەستاندنی باج لێی.

گانتز وتی: کێبڕکێی سیاسی ئەبێ لە سەر بایەخە سەرەکییەکان و خەڵک سالاری بێت، بەڵام لەناکاو پرسگەلێک وەکوو پرسی مۆبایل دزە دەکاتە نێو مێدیاکان.

یائیر لاپید، شەریکی سیاسی بنی گانتزیش هەینی وتی: نتانیاهۆ لە پرسی هەستیاری ئەمنیەتی بۆ ناو خراپی گانتز کەڵک وەردەگرێت.

بە راپۆرتی وای.نت، عیسەوی فریج ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی ناوخۆیی و سیاسەتی دەرەوەی کنیست لە پارتی مرتز، شەممە ٢٥ی ڕەشەممە داوای کرد تا چاوەدێری گشتی پرسی هەک کردنی مۆبایلی بنی گانتز و مێدیایی کردنەوەی ئەو هەواڵە لێک بدرێتەوە.

سەرۆکی شاباک ئەوەی کە رێکخراوەکەی ئەو لە دەرخستنی ئەو هەواڵە لە مێدیاکان دەستی هەبووبێت وەدرۆی خستەوە. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەرۆکی سەرۆکەکانی شاباک و مووسادیش دێتە ئەژمار بەڵام نتانیاهۆ ئەوەی کە ئەو ئەو هەواڵەی بڵاو کردبێتەوە، ڕەت کردووەتەوە.

News Code 25672

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =