ئیمەیلی هێرشبەرەکەم ٩ خولەک پێش ڕووداوە تیرۆریستییەکە ورگرت

سەرۆک وەزیرانی نیۆزیلەند ڕایگەیاند: نووسینگەکەی ڕۆژی هەینی ئیمەیلی هۆکاری هێرشە تیرۆریستییەکە بۆ سەر دوو مزگەوت لە کرایست چرچی تەنیا چەند خولەک پێش ڕوودانی رووداوەکە وەرگرتبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، جاسیندا ئاردن، سەرۆک وەزیرانی نیۆزیلەند ئاشکرای کرد: من یەکێک لە ئەو ٣٠ کەسە بووم کە ئە وئیمەیلەم ٩ خولەک پێش ڕوودانی هێرشە تیرۆریستییەکە وەرگرتبوو.

ئاردن هەروەها وتی: ئەو ئیمەیلە ئاماژەی نەکردبووە سەر هیچ شوێنێک و وردەکاریە. ئەو ئیمەیلە دوو خولەک پاش وەرگرتن بۆ لێکدانەوە نێردرا بۆ هێزە ئەمنییەکان.

بە پێی لیستێک کە تەواو نەبووە و لە لایەن بنەماڵەی قوربانیانەوە پێک هاتووە، مامنوەندی تەمەنی نوێژخوێنە کوژراوەکان لە ئەو هێرشە تیرۆریستییە لە نێوان سێ بۆ ٧٧ ساڵە. بەرپرسانی هێشتا شوناسی قوربانیانی ڕانەگەیاندووە. ئەو لیستە بریتییە لە ناوی ٤٤ پیاو و چوار ژن.

سەرۆک وەزیرانی نیۆزیلەند ئاشکرای کرد، هۆکارە تیرۆریستییەکە لە نیۆزیلەند لێپرسینەوەی لی دەکرێت و ڕادەستی ئۆسترالیا ناکرێتەوە.

ناوبراو هەواڵی دا: ئێمە لە یاساکانی خاونایەتی چەک پێداچوونەوە دەکەین و ئەو یاساگەلە ئەبێ بگۆڕدرێن. ئێمە ڕۆژی دووشەممە لە سەر لێکدانەوەی یاسای خاونایەتی چەک بە شێوەی جیدی باس ەکەین.

بەرز بوونەوەی ئاماری قوربانیان

مایک بوش، سەرۆکی پۆلیسی نیپزیلەند ڕۆژی شەممە لە بەرز بوونەوەی ئاماری قوربانیانی ئەو هێڕشە تیرۆریستییە هەواڵی دا و وتی: بەداخەوە ئاماری نوێ گەیشتووەتە ٥٠ کەس کە ٣٦ کەسیان لە نەخۆشخانەن.

سەرۆکی پۆلیسی نیۆزیلەند ڕایگەیاند بە پێی ئاماری پێشوو، ژمارەی قوربانیان ٤٩ کەسن و ژمارەی بریندار بووان ٤٠ کەس راگەیێندرابوو.

ناوبراو جەختی کرد: تەنیا یەک کەس لە پێوەندی لە گەڵ کوشتوبڕ لە دوو مزگەوتی نیۆزیلەند لێپرسینەوەی لێ دەکرێت و دوو گومانلێکراوی دیکە کە پۆلیس دەستگیریانی کردووە هیچ پێوەندییەکیان بە ڕووداوی تەقە کردنەوەکە نەبووە و ئەو هێڕشە بەس کارێکی تاکەیی بووە.

News Code 25663

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =