پێوەندی ئێران و عێراق تۆکمەیە کەس ناتوانی تێکیبدات

بیست و هەشتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگی ئابووری، بە سەرۆکایەتی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار و بە ئامادە بوونی سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی و ئەندامانی تری ئەنجومەنی باڵا بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیست و هەشتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگی ئابووری،  بە سەرۆکایەتی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار و بە ئامادە بوونی سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئسیلامی و ئەندامانی تری ئەنجومەنی باڵا بەڕێوە چوو.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە، سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانی سەفەری ئەم دواییەی خۆی بۆ عێراق، لە میوانداری دەوڵەت و نەتەوەی عێراق دەستخۆشی کرد و بە جەخت لە سەر بەڕێوە بردنی خێرای ڕێککەوتننەکانی نێوان دوو وڵات، بە تایبەتی لە بواری ئابووری، ئەو سەفەرەی زۆر ئەرێنی و خاڵێکی وەرچەرخان لە پێوەندی دوو وڵاتە وەسف کرد.

سەرۆک کۆمار جەختی کرد کە پێوەندی دوو وڵاتی دراوسێ، موسڵمان و برادەر ئاوەها پتەو و لە سەر بنەڕەتی هاوبەشە کە کەسانی تر ناتوانن تێکی بدەن.

لە ئەو کۆبوونەوە، وەزیری پیشە، کانگا و بازرگانی و ناوخۆ، ڕاپۆرتێک لە پێشکەوتنی کاری لێژنەی نەتەوەیی ئاسانکاری و چارەسەری لەمپەرەکانی بەردەم وەبەرهێنان و کارگرووپە پارێزگاییەکانی لە سەرتانسەری ئێرانیان پێشکەش کرد و بۆ خێرا کردنەوەی کار، خوازیاری هاوکاری زیاتری داموزگا پێوەندیدارەکان بۆ بەڕێوە بردنی پەسەند کراوەکانیان کرد. پاش باس و لێکدانەوە، بڕیار درا بە لێک دانەوە ورد، پێشنیارە پێوەندیدارەکان بە هەر بوارێکەوە بێتە ئاراوە.

سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندیش لە ئەو کۆبوونەوە ڕاپۆرتێکی لە ڕەوتی تێکەڵ بوونی بانکەکانی هێزە چەکدارەکان لە بانکی سپە کە لە بەڕێوە چوونی پەسەند کراوەکانی ئەنجومەنی باڵا، بە پێی بەرنامە ڕێک خراوەکان خەریکە بەرێوە دەچێت و ئەنجومەن، لە سەر پێوشوێنگیری جیدی تواناکردنەوەی سیستەمی بانکی بە هاوکاری هەموو دامودەزگکان جەختی کرد.

News Code 25660

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =