نامەی گەنجانی ئێران بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی

ژمارەیەک لەە گەنجانی ئێرانی سەبارەت بە هەنگاوی دووەمی شۆڕش نامەیەکیان بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران نارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەنامەیەکدا بۆ ڕێبەری باڵای ئێران کە ژمارەیەک لە گەنجانی پسپۆڕی بواری زانست و پیشە و تەکنۆلۆژیای ئێران واژۆیان کردووە جەخت کراوە: بۆ بڵاوپێکردنی دادوەری و بەرەنگاریی بەبڕشت لەگەڵ گەندەڵی و ئەنجام بوونی هەموو ئەرکە ستراتێژیکەکان لەم بەیاننامە، پەیمانی برایەتی دەبەستین.

 گەنجان ڕایانگەیاندووە کە ئێمە بەرەی گەنجی شۆڕش بە هاتنە بەرەوەی دەیەی پێنجەم لە ژیانی شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ ئێوە پەیمانی ئیمانی دەبەستین کە بە کوێری چاوی دوژمنانی دزێو، بە تایبەتی شەیتانی گەورە ئەمریکا،ئێرانی ئیسلامی بەرەو لووتکەی پێشکەوتن دەبەین و دەیکەین بە ئاخیزگەی شارستانیەتی ئیسلامی.

News Code 25658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =