ئەنجومەنی ئاسایش هێرشی تیرۆریستی نیۆزیلەندی ئیدانە کرد

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر دوو مزگەوتی نیوزیلەند کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی تاقمێکی زۆری موسلمانانی ئەو وڵاتە، ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی ئەڵمانیا، ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکانی نیوزیلەند، ڕایگەیاندووە: تیرۆریزم لە هەموو قەوارەیەکی گەورەترین مەترسی بۆ ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتییە و ئەنجومەنی ئاسایش وێرای ئیدانە کردنی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مزگەوتەکانی نیوزیلەند خوازیاری هەڵسوکەت لە گەڵ هۆکاران و بکەرانی ئەو جەنایەتە بە پێی یاسا و دادپەروەرییەوەین.

لە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشدا داوا لە وڵاتانی جۆراوجۆر کراوە تا بە پێی بەڵینە نێودەوڵەتییەکانی خۆیان هاوکاریی پێویستیان لە گەڵ دەوڵەتی نیوزیلەند بۆ بەرەنگاربوونەوەی هۆکارانی هێرشی تیرۆریستیدا هەبێت.

ئەنجومەنی ئاسایش بە دزێو وەسف کردنی هێرشی تیرۆریستی لە هەموو جێیەکی جیهان، ڕاشیگەیاندووە: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەبێ لە یەکەمایەتیی ئاسایشی وڵاتانی جیهانیدا بێت.

شایانی باسە، بە هۆی هێرشی تیرۆریستیی رۆژی رابردوو بۆ سەر مزگەوتی نوور و مزگەوتی لینوود لە نیوزیلەند لانی کەم ٤٩ کەس کوژراوە و جەماوەرێکی زۆریش بریندار بوونە.

News Code 25652

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =