تیرۆریستی هێرشەکەی نیۆزیلەند چووە بەردەم دادگە

یەکەمین کۆبوونەوەی دادگەیی کردنی هۆکارێکی هێرشە تیرۆریستیەکەی نیۆزیلەند بەیانی ئەمرۆ شەمە بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، کەسێک بە ناوی برێنتۆن تارانت ۲۸ ساڵ تەمەن کە بە ڕەگەز ئۆسترالیە و شارۆمەندیی بریتانیای وەرگرتووە و یەکێکە لە تیرۆریستانی هێرشەکەی دوێنێ نیۆزیلەند، ئەمڕۆ برایە بەردەم دادگە.

ڕۆژی ڕابردوو پۆلیسی نیۆزیلەند ڕایگەیاندبوو کە چوار گومانلێکراوی هاوپەیوەند بەم هێرشە تیرۆریستیە دەتگیر کردووە.

ڕۆژی رابردوو چەند تیرۆریست هێرشیان کردە سەر مزگەوتی نووری کرایست چرچ و ۵۰ کەسی شەهید کرد و ۵۰ کەسیش بریندار بوون.

News Code 25649

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =