ڕیشەکێش کردنی تیرۆریزم پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتییە

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کرد: پێویستمان به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و كۆششی نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ سنورداركردنی بڵاوبونه‌وه‌ی و له‌ ناوبردنی و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  به‌رهه‌م ساڵح  سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ تاوانبارانه‌ی كرد كه‌ له‌ ناوچه‌ی (كریست چێرچ) له‌ نیوزله‌ندا نوێژخوێنانی كرده‌ ئامانج.

بەرھەم ساڵح له‌ به‌یاننامه‌یەکدا دەڵێت:" به‌و په‌ڕی توڕه‌ییه‌وه‌ چاودێری هه‌واڵه‌كانی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ پڕ تاوانكارییه‌مان كرد كه‌ تیرۆریستان له‌ كاتی نوێژی هه‌ینیدا كردیانه‌ سه‌ر هاوڵاتیانی بێتاوان له‌ دو مزگه‌وت له‌ ناوچه‌ی كریست چێرچ له‌ نیوزله‌ندا".

سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی: " به‌ ئامانج گرتنی نوێژخوێنان به‌و شێوه‌ دڕندانه‌یه‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌ بۆ سه‌ر هه‌مو به‌هاكانی چاكه‌خوازی و پێكه‌وه‌ ژیانی نێوان كۆمه‌ڵگەكان، ھاوکات دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تیرۆر بوەته‌ دیارده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و پێویستمان به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و كۆششی نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ سنورداركردنی بڵاوبونه‌وه‌ی و له‌ ناوبردنی و وشككردنی سه‌رچاوه‌كان".

ڕاشیگەیاند:" خوای گه‌وره‌ له‌ قوربانیانی بێتاوان خۆش بێت و سه‌رەخۆشی له‌ كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین و هیوای زو چاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".

News Code 25647

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =