بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، بزووتنەوەی حیماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بو توندی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر دوو مزگەوتی لە نیوزیلەند، ئیدانە کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەو ڕووداوە بۆ جارێکی دیکە سەلماندنی کە تیرۆریزم نە ئایینە و نە نیشتمان، بەڵکوو بیر و هزرێکی چەوتە کە ڕقئەستووان و ئاژاوەنەرانی وەک ئەمریکا پاڵپشتی لێ دەکەن.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەش دەدا کە گەلی فەلستین زیاتر لە هەر گەلێکی دیکە لە ژێر زەختی داگیرکاری و هێرشی تیرۆریستیی زایۆنییەکان بووە.
بزووتنەوی حیماس هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی دوژمنایەتیسازی و ئاژاوەنانەوە لە جیهان، پەرەسەندن و هۆکارەکانی و لە سەرووی هەموویانەوە ڕژیمی زایۆنی، بگرنە بەر.
بۆچوونی ئێوە