بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران گەیشتە ٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل

ڕێخراوی ئۆپێک ڕایگەیاند: بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران بۆ ١٢ هەزار بەرمیل لە ڕۆژ بەرز بووەوە و لە مانگی فێڤریەی ٢٠١٩ گەیشتە ٢ ملیۆن و ٧٤٣ هەزار بەرمیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی هەواڵ، ئۆپێک لە نوێترین ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی ڕایگەیاند: بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران لە مانگی فێڤریەی ٢٠١٩ گەیشتە ١٢ هەزار بەرمیل لە ڕۆژ و لە چاو مانگی ڕابردوو گەیشتووەتە ٢ ملیۆن و ٧٤٣ هەزار بەرمیل.

ئەمە لە حاڵێداکیە کە ڕێژەی گشتی بەرهەم هێنانی نەوتی ئۆپێک لە مانگی فێڤریە بە ٢٢١ هەزار بەرمیل دابەزین گەیشتە ٣٠ ملیۆن و ٥٤٩ هەزار بەرمیل لە ڕۆدا.

بە پێی راگەیاندنی ئۆپێک، بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران لە مانگی ژانڤیەش لە چاو مانگی پێشتری ٧ هەزار بەرمیل لە ڕۆژ زیادی کردبوو.

بە پێی ئەو ڕاپرتە، نرخی هەر بەرمیل نەوتی خاوی قورسی ئێران لە فێڤریە بە ٥.١ دۆلار بەرز بوونەوە لە چاو مانگی ڕابردووی گەیشتە ٦١ دۆلار و ٣٩ سێنت.

News Code 25645

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =