بە بێ ڕیشەکێش کردنی بیری تیرۆریستی، ئاشتی لە جیهان نایێتەدی

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: بە بێ ڕیشەکێش کردنی بیری گرووپە تیرۆریستییەکان، ئاشتی و ئاسایش لە هیچ ناوچەیەک لە جیهان بەدی نایەت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە پەیامێکدا ڕووداوی تیرۆریستی کرایست چرچی ئیدانە کرد و سەرەخۆشی لەتروور مالارد سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی نیۆزیلەند کرد.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

بەڕێز تروور مالارد

سەرۆکی بەڕێزی مەجلیسی نوێنەرانی نیۆزیلەند

بە ئەو پەڕی داخ و کەسەر لە روودانی ڕووداوێکی تیرۆریستی نامرۆڤانە لە دوو مزگەوتی شاری کرایست چرچ و گیان لە دەست دان و بریندار بوونی ژمارەیەک کەسی بێ تاوان و موسڵمانانی نوێژخوێن ئاگادار بووینەوە.

ئەمن وێڕای ڕاگەیاندنی ڕق وئیدانە کردنی ئەو جەنایەتە تۆقێنەرە، هاودەردی خۆم و نوێنەرانی مەجلسی شوورای ئیسلامی ئێران لە ئێوە، نوێنەرای پەرلەمان، دەوڵەت و نەتەوەی نیۆزیلەند رادەگەیێنم.

ئەو جەنایەتە جارێکی تر پێویست بوونی هۆشیاری و هاوکاری تەواوی وڵاتەکان لە شەڕ دژی تیرۆریزم دێنێتەوە بیر و جەختێکە لە سەر ئەو ڕاستییە کە جگە بە وشک کردنی ڕیشەی بیری گرووپە تیرۆریستییەکان، ئاشتی و ئاسایش لە هیچ ناوچەیەک لە جیهان بەدی نایەت.

هیوای تەندروستیم هەیە بۆ ئێوە و بەجێماوانەی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و داوای لێبوردنم لە خودای گەورە هەیە بۆ گیان بەخت کراوان و هیوای چاک بوونەوەشم هەیە بۆ برینداران.

News Code 25644

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =