ئێران مۆبایلی ڕکابەرەکەی نتانیاهۆی هەک کردووە

مێدیاکانی ئیسرائیل پاگەندە دەکەن کە ئێران بۆ هەک کردنی مۆبایلی سەرەکی ترین ڕکابەری بنیامین نتانیاهۆ لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئیسرائیل هەوڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیاکانی ئیسرائیل پاگەندە دەکەن کە بەرپرسانی باڵای شاباک (ڕێکخراوی ئاسایشی ئیسرائیل)، لەم دواییەدا لە دیدار لە گەڵ ژنراڵ بنی گانتز سەرۆکی پێشووی ئەرکانی سوپا و یەکێک لە بەربژێرە سەرەکییەکانی پۆستی سەرۆک وەزیران لە هەڵبژاردنی چوار هەفتەی داهاتوو، هەواڵی پێ داوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران مۆبایلەکەیی هەک کردووە و زانیارییەکانی لە بەر دەستدایە.

ژنراڵ گانتز هاوپەیمانییەکی پێک هێناوە کە ئێستا بەهێزترین ڕکابەری لیکۆدە، پارتێک کە بنیامین نتانیاهۆ ڕێبەرایەتی دەکات و تەواوی ڕاپرسییەکانی مانگی داهاتوو نیشانی دەدات ئەو پارتە ئەگەری هەیە ژمارەی زیاتری کورسییەکانی هەڵبژاردن لە ٢٠ ی خاکەلێوە دەست بخات.

بەڵام بە ڕاپۆرتی  کەناڵی" خاداشوتی ئیسرائیل" پێنج هەفتە لەمەوپێش ماوەیەک پاش ڕاگەیاندنی پارتی تازە بە ڕێبەرایەتی گانتز، دوو کەس لە بەرپرسانی باڵای شاباک لە دیدار لە گەڵ ژنراڵ گانتز ناوبراویان ئاگادار کردووەتەوە کە هەکرەکان سەر بە بنکە هەواڵدەرییەکانی ئێران مۆبایلی ناوبراویان هەک کردووە و زانیارییەکانی لە بەر دەست دوژمندایە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی شاباک بە گانتز هۆشدارییان داوە کە ئەگەر ببێتە سەرۆک وەزیران یا بگاتە پۆستێکی باڵا لە دەوڵەتی داهاتووی ئیرسائیل، ئەگەری هەیە دوژمن دوژمن لە زانیارییە هەستیارە هەک کراوەکان، دژی ناوبراو و ئیاسرائیل کەڵک وەربگرن.

خاداشوت، بە بێ ئاماژە بە وردکاری، زیادی کرد بەرپرسانی شاباک ڕێکاری پێویستیان بە گانتز نیشان داوە.

News Code 25643

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =