کات بۆ کشانەوی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دیاری نەکراوە

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا ڕایگەیاند کە کاتی دیاری کراو بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دانەنراوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا ڕایگەیاند کە کاتی دیاری کراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لو سووریا بوونی نییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە پێمان وایە کە نزیک بە ١٥ هەزار تا ٢٠ هەزار کەس لە پاڵپشتەکانی داعش لە سووریا و عێراق هەن کە زۆربەیان لە چوارچێوەی شانە نوستووەکان چالاکی دەکەن.

جێفری ئاماژەی دایە سەر ناوچەیەکی کەم کە ئیستا لە دەستی داعشەوە ماوە.

ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا لە حاڵێکدا دەوترێت کە دۆناڵد رامپ لە کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا قسە دەکات.

News Code 25641

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =