دانوستانی ناڤۆکی پیونگ یانگ و ئەمریکا ڕادەگیردرێت

جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور دوێنێ هەینی هەڕەشەی ڕاگرتنی دانوستانە ناڤۆکییەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ ئەمریکای کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، چوئە سان هوی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور وێڕای ئیدانە کردنی هەوڵەکانی ئەمریکا لە بێ ئاکام کردنی دانوستانی ئەم دواییەی کیم جونگ ئون ڕێبەری کۆریای باکوور لە گەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، رایگەیاند: ئێمە خواستەکانی ئەمریکا قبووڵ ناکەین و حەزمان لە درێژەدانی ئەو جۆرە دانوستانانەش نییە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە کۆریای باکوور پێداچوونە بە بڕیاری درێژە دان بە دانوستانەکان لە گەڵ ئەمریکا و هەروەها ڕاگرتنی چالاکییە ناڤۆکی و مووشەکییەکانی خۆی دەکات.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: دەمەوێت ئەو خاڵە ڕوون بکەمەوە کە گەنگسترگەلێک وکوو ئەمریکا هەلەکان لەبار دەبەن.

News Code 25640

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =