ئامادەیی تیرۆریستەکان بۆ هێرشی کیمیایی لە ئەدلەب

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ئامادە بوونی تیرۆریستەکان بۆ هێرشی کیمیایی لە ناوچەی ئارامی ئەدلەب هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ئامادە بوونی تیرۆریستەکان بۆ هێرشی کیمیایی لە ئەدلەب هەواڵیان دا.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە بە وردی دۆخی ناوچەی ئارام لە ئەدلەب شوێن دەگرین. تیرۆریستەکانی لێژنەی تەحریرولشام یا هەمان بەرەی نوسرە دەست لە کارە هاندەرانەکانی خۆیان دژی هێزەکانی سوپای سووریا هەڵناگرن. لە دەستپێکی ئەمساڵی زایینیەوە ٤٦٠ هێرش ڕووی داوە کە بە هۆیەوە ٣٠ کەس کوژراوە و ١٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: ئەوەی هۆی نیگەرانی ئێمەیە؛ ڕاپۆرتگەلێکی نوێیە کە لە ئامادە بوونی تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە بە یارمەتی کڵاو سپییەکان بۆ سیناریۆی نوێی بەکار هێنانی مادەی ژەهراوی و کیمیاییە تا ئەو هێرشە بداتە پاڵ هێزەکانی سوپای سووریاوە.

News Code 25639

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =