ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لە ئەورووپا گیرایەبەر

مێدیاکان لە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لە فەڕەنسا و بریتانیا دوابەدوای ڕوودای تیرۆریستی لە نیۆزیلەند هەواڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، فەڕەنسا و بریتانیا  ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لە شارە جیاجیاکانی خۆیان بە تایبەت ئەو ناوچانەی کە موسڵمانیان تێدایە چڕ کردووەتەوە تا بەر بە ڕووداوگەلێک وەکوو ڕوودای تیرۆریستی نیۆزیلەند بگرن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پارێزەری لە مزگەوتەکان گرنگایەتی تایبەتیان بۆ هێزە ئەمنییەکان لە فەڕەنسا و بریتانیا هەیە.

دوێنێ  لە دوو مزگەوت لە نیۆزیلەند تەقە لە نوێژخوێنەکان کرا و لە ئاکامدا لانیکەم ٤٩ کەس کوژران و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

فێدرکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، بە دەرکردنی بەیانییەیەک وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر موسڵمانان لە نیۆزیلەند، ئەو هێرشەی هێرش بۆ سەر مرۆڤایەتی وەسف کرد.

News Code 25638

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =