وڵاتانی ئیسلامی دەبێ لایەنگرانی جەنایەتی نیۆزیلەند بێ ئابڕوو بکەن

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ڕێکخراوە جیهانییەکان و بە تایبەت وڵتانی ئیسلامی دەبێ لە بەرانبەر جەنایەتی تیرۆریستی نیۆزیلەند کاردانەوەی جدیان هەبێت و لایەنگرانی ئاشکرا و شاراوەی بێ ئابڕوو بکەن.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بە دەرکردنی پەیامێک هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر دوو مزگەوت لە نیۆزیلەند و شەهید و بریندار کردنی ژمارەیەک لە موسڵمانانی ئیدانە کرد.

ڕۆحانی لەو پەیامەدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکانی ئەم پەلامارە تیرۆریستیە ڕایگەیاند: هێرشی تیرۆریستی و ڕەگەزپەرەستانە بۆ سەر موسڵمانان لە نیۆزیلەند ،هێرشێکی دڵتەزێن بوو کە دڵی هەموو موسڵمانان ، مرۆڤە سەربەستەکانی جیهان و هەروەها گەلی ئێرانی بریندار کرد.

ڕاشیگەیاند: ئەم جەنایەتە دڕندانە سەلماندی کە دەبێ هەمەلایەنە بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریزم و بڵاوکردنەوەی ڕق و قین لە ئایین و ئیتنیکەکان بە تایبەتی تۆقاندنی خەڵک لە ئیسلام، کە هەندێ دەوڵەتانی ڕۆژئاوایش لایەنگری ئەوکارە دزێوەن بکرێت.

ڕۆحانی وتی: ئێران سوورە لەسەر بەرەنگاریی بێ یەک و دوو لەگەڵ تیرۆریزم  و ڕەگەزپەرەستی و دڵنیایە لە ژێر سێبەری یەکپارچەیی و یەکگرتوویی موسڵماناندا ئەم جۆرە پیلانە کوێر و بێ ئامانجانەی دوژمن، ئەنجامێکی جگە لە بێ ئابڕووی زیاتریانی بە دواوە نابێت.

News Code 25635

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =