کاردانەوەی شێخی ئەزهەر بە هێرشی تیرۆریستی نیۆزیلەند

شێخ ئەزهەر تەقە لە دوو مزگەوت لە نیۆزیلەند کە بووە هۆی کوژرانی نزیک بە ٥٠ کەس و بریندار بوونی دەیان کەسی دیکە، ئیدانە کرد و ئەوەی ئاکامی پەرەسەندنی دیاردەی لە ئیسلام تۆقین زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، ئەحمەد تەیب شێخ ئەزهەر تەقە لە دوو مزگەوت لە نیۆزیلەند کە بووە هۆی کوژرانی نزیک بە ٥٠ کەس و بریندار بوونی دەیان کەسی دیکە، ئیدانە کرد و ئەوەی ئاکامی پەرسەندنی دیاردەی تۆقاندنی خەڵک لە ئیسلام زانی.

لە بەیانییەی شێخ ئەزهەری میسر هاتووە: ئەو هێرشە تیرۆریستییە تۆقێنەرە ئاکامی توندی هەڵوێستی ڕقاوی و دژبەرانی بیانی و ئاکامی پەرسەندنی دیاردەی تۆقاندن لە ئیسلام لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی تەنانەت لە وڵاتگەلێک کە بە پێکەوە ژیان بەناوبانگن.

ناوبراو داوای هەوڵی زیاتر بۆ پاڵپشتی لە بایەخەکانی پێکەوەژیان، گفتوگۆ و پێوەندی نێوان کەسەکانی نێو کۆمەڵگا سەرەڕای جیاوازی ئایین و فەرهەنگ کرد.

News Code 25632

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =