بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا، سەربازانی سوپای سووریا بەردەوامن لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە و لە میانەی ئۆپەراسیۆنێک لەم دواییەدا لە هاوێری دەرعا، دەستیان بە سەر ژمارێکی زۆر چەک و چۆڵی تیرۆریستاندا گرتووە کە لە لایەن ڕژیمی زایۆنییەوە بەرهەم هاتووە.
شایانی باسە، میدیاگەلی سووری لەوبارەیەوە بڵاویان کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا لە ناوچەی "الحاره" لە هاوێری باکووری دەرعا ئەنجام دراوە.
بۆچوونی ئێوە