گردبوونەوەی تاقمێک ئێرانی لە بەردەم باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە تاران

تاقمێک لە خەڵک و خوێندکارانی ئێرانی بە مەبەستی پاڵپشتی لە بزووتنەوەی هێلەک زەردەکانی فەڕەنسا لە بەردەم باڵووێزخانەی پاریس لە تاران گردبوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تاقمێک لە خەڵک خوێندکارانی ئێرانی لە دوایین پێنج‌ شەممەی ئەمساڵی هەتاوی بۆ بەرزڕاگرتن و بیرئانینی کوژراوانی بزووتنەوەی هێلەک زەردەکانی فەڕەنسا و پاڵپشتی لەو بزووتنەوە لە لە بەردەم باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە تاران گردبوونەوە و لە کۆتاییدا بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک هەڵوێستی دەوڵەتی فەڕەنسا هەمبەر بە ئازادیخوازانیان ئیدانە کرد.

ئامادەبووانی بەردەم باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە تاران لە بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاند: لە چلەمین ساڵوەگەری ئازادیی گەلی ئێران لە چنگی ستەمکاران، ئێمە گەنجانی ئێرانی شوکرانەبژێری ئەو نیعمەتە مەزنەین و بە پێویستی دەزانین کە ئەزموونەکانی خۆمان لە ئازادی و بەرخۆدان ئاراستەی هەموو ئازادیخوازنی جیهان لە هەر جێیەکی جیهان کە لە دژی ستەم ڕاپەڕیون بکەین.

ڕاشیانگەیاند کە ئیسلام پێداگرە لە پاڵپشتی کردنی چەوساوانی جیهان و لەمناوە چ گەلێک لە خەڵکی ئازادیخواز و دادخوازی فەڕەنسا کە چل ساڵ لەوە پێش میوانداری ئیمام خومەینی (ره) رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە نۆفێلوشاتۆ بوون، شیاوترە بۆ پالپشتی و هەڵبڕینی دەنگیان.

هەروەها لە بەیاننامەدا بە ئاماژە بە گردبوونەوە خەڵکی لە دوا پێنج شەممەی ئەمساڵی هەتاوی کە هاوکاتە لە گەڵ رۆژی بەرزڕاگرتنی گیان بەختکراوانی رێگەی خودا و ئازادی، جەخت کراوە: لەم گردبوونەوەیە هاوکاتی دەربڕینی هاودڵی لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیانی رێگەی ئازادیی فەڕەنسا و هەڵکردنی مۆمی یادی قوربانیانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری فەڕەنسا و دەوڵەتی مەکرۆن، هاودڵی و هاوڕێی خۆمان بۆ هەموو خەباتگێڕان و بنەماڵەی قوربانیانی ناڕەزایەتیی لە دژی دەوڵەتی گەندەڵ و چەواشەی فەڕەنسا ڕادەگەیێنین. بێ گومان دەوڵەتێک کە دەنگی ناڕەزایەتیی ڕەوای خەڵکەکەی نەبیستێت، دەوڵەتێکی داگیرکار و دیکتاتۆرە و دەبێ بڕووخێت.

خەڵک و خوێندکارانی ئێرانی ئاماژەیان بەوەش دا: ئێمە بە دەوڵەتی دیکتاتۆری فەڕەنسا پێشنیار دەکەین کە لە بەر لەوەی تووشی چارەنووسێکی وەک ڕژیمی پاڵەوی بێن، دەست لە سەرکوتی خەڵکی هەڵگرن و گوێ بدەنە داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی فەڕەنسا.

بەشداربووان جەختیان لەوەش کرد: ئامادەین بە هەموو جۆرێک یارمەتیی هاووڵاتیانی فەڕەنسی بدەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەم و دەستدرێژیی دەوڵەت بۆ سەریان و تا کۆتایی ئەو خەباتە لە پەنای خەڵکی چەوساوەی فەڕەنسا دەبین.

News Code 25628

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =