پەمپێئۆ دووبارە تۆمەتی لە ئێران دایەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دیداری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جارێکی دیکە تۆمەتە بێ بنەماکانی لە دژی ئێران لە ناوچەدا دووپات کردەوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دیداری مایک پەمپێئۆ سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئەو وڵاتە لە گەڵ ئانتۆنیۆ گوترش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەواڵی دا.

ئەو دیدارە وەک هەمیشە تەرخان درا بە ناحەزبێژی و تۆمەت لێدانی بێ بنەمای پەمپێئۆ لە ئێران.

ناوبراو نیگەرانی خۆی لە بابەتی کرداری ئێران لە ئاستی ناوچە دەربڕی و ئیدعای کرد کە هەنگاوەکانی ئەو وڵاتە کاریگەریی نەرێنیی لە سەر هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەریی شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچە داناوە.

پاگەندەکانی پەمپێئۆ لە کاتێکدا دەخرێنە ڕوو کە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا یەکێکە لە سەرەکی‌ترین هۆکارەکانی شەڕ و ناکۆکی لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا.

پەمپێئۆ هەروەها لە دیدار لە گەڵ گوترش کە لە واشنتۆن دی.سی‌دا ئەنجام درا؛ ڕووانییە دۆخی ڤێنزۆئێلا و کۆریای باکوور و لە گۆشەنیگای خۆیەوە پرسەکانی ئەو دوو وڵاتەی تاوتوێ کرد.

News Code 25627

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =