ئێران و عێراق بڕیاریان داوە لە دۆخی ئەستەمدا لە پاڵ یەکتر بن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە ئێران و عێراق بڕیاریان داوە لە دۆخی ئەستەمدا لە پاڵ یەکەوە بن، وتی: پێوەندی ئێمە لە سەر بنەمای ڕێز، باوەڕ و بەرژەوەندی بەرانبەر پێک هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوە ساڵانەی وزە ناسراو بە سراویک سەبارەت بە پێوەندی ئێران و عێراق و هەروەها پاگەندە دووپاتە و بێ بایەخەکانی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە دیدار لە گەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: پێوەندی ئێران و عێراق بە تواوەتی لە سەر ئیرادەی ڕێبەرانی دوو وڵات و لە سەر داخوازی نەتەوەکانی ئێران و عێراق و لە سەر بنەمای ڕێز، باوەڕ و بەرژەوەندی بەرانبەر پێک هاتووە و بە پێچەوانەی سیاسەتە هەمیشەیی و دەستێوەردانانەکانی ئەمریکا، هیچ یەکەمان بە دوای سەپاندنی ئیرادە و ویستی خۆمان بە سەر لایەنی بەرانبەر نین.

قاسمی زیادی کرد: ئێران و عێراق بۆ سەدان ساڵە دراوسێن و بۆ سەدان ساڵی داهاتووش دراوسێ دەمێنن و دوو وڵاتەکە بڕیاریان داوە لە دۆخی ئەستەمدا لە پاڵ یەتر بن. ئەگەر ئاوەها بڕیارێک ئازای بەرپرسانی ئەمریکی دەدات، نابێت بە بۆنەی تووڕەیی بێ واتاوە ئیزن بدەنە خۆیان سەبارەت بە پێوەندی ئێران و عێراق قسەی نادیپلۆماتیک و دوور لە ئەدەب قسە بکەن.

News Code 25623

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =