ڕۆحانی بەمزووانە سەردانی سووریا دەکات

"جەواد تورک ئابادی" لە لێدوانێک بۆ ماڵپەڕی "العهد"ی لوبنان لە سەفەری بەمزووانەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزی ئێران لە دیمەشق لە لێدوانێک بۆ ماڵپەڕی "العهد" لە شیمانەی سەفەری حەسەن ڕۆعانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سووریا هەواڵی دا.

ناوبراو بە ئاماژە بە دەنگدانەوەی سەفەری ئەم دواییەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بۆ تاران و ئەوەی کە حەسەن ڕۆحانی بەمزووانە سەردانی سووریا دەکات، ڕایگەیاند: رێبەرانی سووریا و ئێران بەردەوام لە پەیوەندیدان و لام وایە سەفەری سەرۆک کۆماری سووریا بۆ ئێران زۆر سەرکەوتووانە و نیشاندەری ئاستی قووڵی پەیوەندییەکانی دوو وڵات بوو. ئێمە خوازیاری بەردەوامی و درێژەی ئەو دیدار و پەیوندیانەین و بە ئیزنی خودا دیداری سەرۆک کۆماری ئێران لە سووریاش بەمزووانە دەبێت.

باڵوێزی ئێران لە دیمەشق سەبارەت بە کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریاش وتی: ئێمە پێداگرین لە پرێنسیپەکانمان بۆ پاڵپشتی لە ویستی خەڵکی سووریا و ئەوانن کە دەبێ چارەنووسی خۆیان لە رێگەی دەوڵەتی یاسایی بە رێبەریی بەشار ئەسەد دیاری بکەن.

ڕاشیگەیاند: ئەوە مافی سووریایە کە بە سەر تەواوەتی سەرزەوینی و سنوورەکانی خۆیدا سەروەری بکات و ئێمە لەو پرسە یەکلاکراوەیە ناکشێینەوە و لامان وایە چارەنووسی ئێمە لەو ناوچەیە پەیوەستە بە دانوستان و پەیوەندیی بەردەواممان و ئەگەرچی کێشەکان برینێکی قووڵی بە دواوە بووە، بەڵام چارەسەر دەکرێن. چونکە ئەو داهاتووە لە بەردەممانە و دەبێ هەوڵی بۆ بدەین.

تورک ئابادی وتیشی: سەردێری پرسەکانی سووریا ئەوەیە کە ئەو وڵاتە دەتوانێ بە سەرکەوتنی خۆی ئاسایش و سەقامگیریی خۆی لە تەواو ناوچەکانیدا جێگر بکات. ئامانج لە پیلان لە دژی سووریا ئەوە بوو کە ئەو وڵاتە لە شەڕ و پێکدادانی ناوخۆیی، ئیتنیکی، ڕەگەزی و ئایینی تێوەگلێت.

باڵوێزی ئێران سەبارەت بە تێوەگلانی هەندێک وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی بە تەسلیم بوون لە بەرامبەر ئەمریکا و زایۆنیزم ڕوونی کردەوە: هەندێک لە دەسەڵاتداران لایان وایە کە دەتوانن ئەو ڕوانگە گەندەڵانەی خۆیان بپارێزن و درێژە بدەن بە هەیمەنەی خۆیان بە سەر چارەنووسی گەلاندا، بەڵام بەوەشەوە ئەو کارەیان بۆ بە ئەنجام ناگات و لەو رێگەدا شکست دەهێنن، چونکە ئەوان نوێنەری ئۆمەی ئیسلامی نین.

News Code 25618

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =