ئەمریکا تا ۵ مانگی داهاتوو مووشەکێکی کرووز تاقی دەکاتەوە

بە پێی ڕاگەیاندنەکان ئەمریکا بۆ سەلماندنی ناپابەندبوونی بە پەیمانی INF، لە مانگی ئەگیستی زایینیدا مووشەکێکی کروز بە بڕەوی هەزار کیلۆمەتر و لە مانگی نوامبێریشدا مووشەکێکی بالیتسیکی بە بڕەوی ٣ تا ٤ هەزار کیلۆمەتر تاقی دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕۆیتێرز، سەرچاوەیەکی سەر بە پێنتاگۆن لە بڕیاری ئەمریکا بۆ تاقی کردنەوەی مووشەکێکی کروزی زەوی‌پێگەیی هەواڵی دا کە بڕەوی هەزار کیلۆمەترە.

ئەو موشەکە کە لە مانگی ئەگێستدا تاقی دەکرێتەوە، سەلمێنەری پێداگریی ئەمریکا بۆ ناپابەندبوون بە پەیمانی قەدەغەی مووشەکگەلی ناڤۆکیی بە بڕەوی مامناوەندی (INF)یە کە مانگی فێڤرییەی ئەمساڵی زایینی لێی کشاوە.

شایانی باسە، بە پێی پەیمانی INF تاقی کردنەوەی مووشەکگەلی بە بڕەوی ٥٠٠ تا ٥ هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر قەدەغەیە.

بیانووی ئەمریکا بۆ کشانەوە لەو پەیمانە، تاقی کاریی مووشەکی بە بڕەوی مامناوەندی لە لایەن ڕووسیایە کە بە پێی پاگەندەکان بڕەوی زیاتر لە بڕەوی مۆڵەت دراوی INFیان بووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە مسکۆ ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

ئەمریکا هەروەها بڕیارە لە مانگی نوامبێری ئەوساڵدا مووشەکێکی بالیستیکی بە بڕەوی ٣ تا ٤ هەزار کیلۆمەتر تاقی دەکاتەوە.

News Code 25617

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =