سنوور دانان لەگەڵ دوژمن زۆر پێویستە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ ئەندامانی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری جەختیان کرد دەبێ سنوور لەگەڵ دوژمن دابنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەندامانی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا وتیان: لە بەرانبەر هێرشی زۆرینەی دوژمنان دەبێ بە بەسیجی هەموو توانایی و ئیمکانات و هێزەکانمان هەنگاو هەڵگرین.

وتیشیان: لە بەرپەرچدانەوەی دوژمن، کاری ئێمە بە گوێرەی جووڵەی دوژمنە بەڵام لە کاتی تردا وا گورز دەوەشێنین کە دوژمن بیریشی لێنەکاتەوە.

 ڕێبەری باڵای شۆڕش سەبارەت بەو کەسانەی کە لەبارەی ئامادەبوونی ئێران لە ناوچەکە قسەی نابەجێ دەکەن،وتیان: ئەمانە لە ڕاستیدا خەریکن یارمەتی پیلانی دوژمن دەدەن.

ڕاشیانگەیاند: لە پرسە ناوخۆییەکان،دوژمن و دەستوپەیوەندەکانی هەوڵی زۆر دەدەن تا جێگای خۆمان لاواز و پێگەی دوژمن بەهێز نیشان بەن و لە کۆتاییدا وا نیشان بدەن کە وڵات کێشەی چارەسەر نەکراوی زۆری هەیە و ناکرێت هەچ هەنگاوێک بۆ چارەسەر کردنیان هەڵگرین.

ئاماژەشیان دایە کە دەبێ لە هەڵسوکەوت بەرانبەر ئەمریکا و ئەرووپا ئەزموونی جۆری مامەڵە کردنیان لەگەڵ بەرجام لەبەرچاو بگرین.

 ڕاشیانگەیاند: دوژمنی ڕاستەقینەی ئێمە ئەمریکایە و ئێمە لە ناسینی دوژمنی خۆمان تووشی هەڵە نابین.

News Code 25613

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =