وەڵامی توند بە دەستدرێژکاران لە سنوورەکانی ئێران دەدەینەوە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، وتی: هەر جۆرە هەوڵ و هەنگاوێک لە پێناو نائارام کردنی سنوورەکانی ئێران لە لایەن هەر گرووپ یان وڵاتێکەوە بێت، بەرەوڕووی پێشدەستی و هێرشی توندی ئێمە دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوایین دۆخ و هەلومەرجی ئاسایشی ناوچەی باکووری رۆژئاوای وڵات لە دانیشتنێک بە ئامادەبوونی ئەمیر دەریاوان شەمخانی نوێنەری رێبەری باڵا و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و فەرماندەکانی هێزی چەکداریی ناوچەی باکووری رۆژئاوا لە شاری ورمێ تاوتوێ کرا.

عەلی شەمخانی لەو دانیشتنەدا، پاش بیستنی ڕاپۆرتی سەردار خاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا و فەرماندەگەلی دیکەی هێزی چەکداری ڕایگەیاند: ڕاپەڕاندنی پڕۆژەی گوماناویی ناڤۆکی دەتوانێ ناوچەکە و تەنانەت جیھانیش بەڕەوڕووی مەترسی و قەیرانێکی خراپتر لە ھەڕەشەی تیرۆریستانی تەکفیری و داعش بکاتەوە.

ڕاشیگەیاند: ھاتنە ئارای مەترسیی لەم چەشنە ئێران ناچار دەکات کە ستراتژیی خۆی لە سەر بنەمای ناوەڕۆکی هەڕەشە و جوگرافیای ھەڕەشە و مەترسییە تازەکان، داڕێژێتەوە و پێداویستیی وڵات و هێزە چەکدارەکان لەم بوارەدا پێش بینی بکات و ڕایپەڕێنێ.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، لە درێژەدا بە ئاماژە بە هەوڵی گرووپگەلی دژە شۆڕش لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو و بە پاڵپشتی وڵاتانی ناوچەیی و سەرووناوچەیی بۆ تێکدانی ئاسایشی سنوورەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات و شکست هێنانیان لە بەرامبەر هوشیاری و وەڵامی توندی هیزی چەکداری و دەزگاگەلی ئەمنی، وتی: ئێران تەواوی جوڵانەوەکانی بیانی و بڕێک لە وڵاتانی سەرەڕۆ لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و بە تایبەت ھەنگاوی نائاسایی بڕێک لە وڵاتانی ناوچەکە کە پێشینەی ڕەشیان لە پشتگری کردنی ڕەوتە تیرۆریستییەکان هەیە، پێوشوێن دەگرێت.

جەختیشی کرد: هەر جۆرە هەوڵ و هەنگاوێک لە پێناو نائارام کردنی سنوورەکانی ئێران لە لایەن هەر گرووپ یان وڵاتێکەوە بێت، بەرەوڕووی پێشدەستی و هێرشی توندی ئێمە دەبێتەوە و رێگە نادەین باڵەکانی ئاژاوەنەر و بەکرێ گیراوانیان ئاسایشی خەڵک و پاوەجێی ناوچەکە تێک دەن.

عەلی شەمخانی هەروەها ڕوانییە ھەلومەرجی ئەمڕۆی ناوچەکە و شکستی بەردەوامی ڕژێمی زایونی لە بەرامبەر بەرەی بەرخۆدان و وتیشی: ئەو ڕژێمەی نیازی زاڵ بوون بە سەر نیل ھەتاکوو فۆراتی بوو، ئەمڕۆکە لە سنوورە لاوازەکانی خۆیدا گەمارۆ دراوە و دەسەڵاتدارەکانی لە ترسی موشەکگەلی حزبوڵڵا خەویان لێ حەرام بووە.

News Code 25612

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =