ئەگەر جیهان ستەمکارێکی تێدا بێت ئەوە تۆی

سەرۆک کۆماری تورکیا بە توندی ڕەخنەی لە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی گرت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی وت: ئەگەر لە جیهاندا بە دوای ستەمکارێک بگەڕێین ئەو ستەمکارە تۆی.

ئەردۆغان وتی: ئەگەر بە دوای هان دانی ئێمەی هەرگیز سەرناکەوی چونکوو ئێمە باوەڕمان بە ئایینێکی جیهانی هەیە کە ئێمە لە بەرابەر ئاوەها نوخسانێکەوە دپارێزێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئایا ئەو کەسانەی کە لە پێڵاوەوە چوونە ناو شوێنی پیرۆزی ئێمە بەیتولموقەدەسەوە پۆلیس و سەربازانی تۆ نەبوون؟ ئەوە چۆن پاساو دەکەی؟

ئەردۆغان سەبارەت بە کوشتنی جەماڵ خاشقجی لە کونسوڵخانەی عەرەبستان وتی: پرسی خاشقجی شوێن دەگرین و ئەگەر پێویست بێت دەیکێشینە دادگای نیودەوڵەتی.

ناوبراو زیادی کرد: ئایا ئەورووپییەکان دژی بکوژی ئەو ڕۆژنامەڤانە موسڵمانە دەنگیان هەڵێنا؟

ئەردۆغان بە یەکێتی ئەورووپای وت: بە ئەوەوە کە ئیعدام لە یەکێتی ئەورووپا قەدەغەیە چلۆن داوەتی سیسی سەرۆک کۆماری میس بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی شەرمولشەیخ قبووڵ دەکەن؟ لە حاڵێکدا کە ناوبراو جەنایەتی کردووە؟

News Code 25610

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =