کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەفەری ڕۆحانی بۆ عێراق

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کاردانەوەی بە سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی وزە ناسراو بە سراویک پاگەندەی کرد کە ئێران هەوڵ دەدات عێراق بکاتە دەوڵەتێکی باج دەر.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەو کۆبوونەوە ئابووریی و وزە پاگەندەی کرد: ئێران لە هەناردە کردنی وزە بۆ دزە بۆ ناو سەرتانسەری ڕۆژهەڵاتی ناڤین کەڵک وەردەگرێت، کە بەرچاوترینیان دزەی ئێران لە عێراقە. ئەمریکا هەوڵ دەدات بۆ عێراقێکی سەربەخۆ، بەڵام ئێران لە وزەی خۆی کەڵک وەردەگرێت تا دەوڵەتێکی باج دەر لە عێراق پێک بهێنێت.

لیدوانە دژی ئێرانییەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاوکات لە گەڵ سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراقە کە لە سێ ڕۆژی ڕابردوو بەردەوام بووە.

News Code 25609

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =