داکەوتنی فڕۆکەی ئێتیۆپی و شوێن پێی مووساد بۆ تیرۆری بلیمەتە عەرەبەکان

دادستێنی میسر داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە سەر ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکە لە ئێتیۆپی کرد کە تێیدا ژمارەیەک لە بیرمەندان و بلیمەتەکانی جیهانی عەرەب کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، نەبیل ئەحمەد سادق دادستێنی میسر نووسینگەی تەکنیکیی کردووەتە بەرپرسی لێکۆڵینەوەی بەپەلە سەبارەت بە بەیانییەی دەرکراو لە لایەن عمرو عەبدولسەلام پارێزەرێکی مافی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەی ئێتیۆپی کە لە نێوان قوربانییەکاندا بیرمەندە میسرییەکانیش هەبوون و ئەوەی کە لێکۆڵینەوە بکرێت ئایا ڕووداوەکە بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە بووە یان بەرنامەڕێزی کراو بۆ لە ناوبردنی بیرمەندەکان بووە.

لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: سیستەمی سیخوڕی بیانی و لە سەروویانەوە مووسادی ئیسرائیل دەستی درێژی لە تیرۆری بیرمەندە میسرییەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هەبووە وەکوو تیرۆری سمیرە مووسا بیرمەندی ناڤۆکی میسر کە لە ساڵی ١٩٥٢ لە کالیفۆڕنیای ئەمریکا تیرۆر کرا و هەروەها جەماڵ حەمدان بیرمەندێکی تر کە بە دەستی مووساد لە ساڵی ١٩٩٣ و سەمیر نەجیب بیرمەندی ناڤۆکی میسر و هەروەها موستەفا موشرفە کە لە ساڵی ١٩٥٠ و یەحیا مشد کە لە ساڵی ١٩٨٠ تیرۆر کران.

ئەو پارێزەرە میسرییە لە ڕاگەیێندراوەکەی خۆی داوای ناردنی گرووپێک لە دادستێنەکان بۆ شوێنگیری ڕەوتی لێکۆڵینەوەی بەرپرسانی ئێتیۆپی بۆ ئاگاداری لە هۆکارەکانی داکەوتنی فڕۆکە کە لە نێوانیاندا بیرمەندی میسریش هەبوون، کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان؛ ٤ بیرمەندی عەرەب لەوانە بیرمەندێکی ناڤۆکی خەڵکی مەراکش لە رووداوی داکەوتنی فڕۆکە لە ئێتیۆپی کوژران. ئەو بیرمەندە ناڤۆکییە حسێن سیوتی ناویەتی و وەکوو مامۆستای زانکۆ و لێکۆڵەر لە زانستی فیزیای ناڤۆکی لە زانکۆی عەین شەق لە زانستگای حەسەن سانی لە شاری دار بەیزا چالاکی دەکرد.

ناوبراو جگە لە سەرۆکایەتی بەشی فیزیای ناڤۆکی، ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی مەراکش، سەندیکای نەتەوەیی پەروەردەی باڵا، هەروەها گرووپی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی پەروەردەی باڵا بووە.

شیاوی باسە کە فڕۆکەی بووئینگ ٧٣٧ مەکس لە فڕۆکەخانەی ئادیس ئابابا لە ئێتیۆپی چەند خولەک پاش هەستانەوە تووشی ڕووداو هات و ١٥٧ فەرمانبەر و موسافرکەی کوژران.

News Code 25608

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =