هیچ وڵاتێک ناتوانێت ئێران و عێراق لە یەکتر دابڕێت

سەرۆک کۆماری ئێران سەفەری فەرمی سێ رۆژەی خۆی بۆ عێراق بە خاڵیکی وەرچەرخان لە پەیوەندی دوو وڵات زانی و وتی: هیچ دەسەڵات و وڵاتێکی دیکە نییە بتوانێت نێوان ئێران و عێراق تێکبدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی  شەوی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران بە هەواڵنێرانی وت: لەم سەفەرەدا لەگەڵ هەموو بەرپرسە باڵاکانی عێراق لەوان سەرۆک وەزیر و سەرۆک کۆمار ، سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی دیکەی وڵات دیدار و گفتوگۆم بووە.

ڕۆحانی ڕایگەیاند: لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ڕێککەوتنیان لە سەر هەندێ بابەتی زۆرگرینگی هاوبەشی دوو وڵات لەوانە پرسی شارۆچکەی پیشەیی هاوبەش لە سنوورەکان، خاوێن کردنی ئەروەند ڕوود، پرسی وزە و نەوت و گاز و بازرگانی و هاوتوچووی گەشتیار و هەڵگرتنی ڤیزا کردووە.

 ڕاشیگەیاند کە ۵ رێککەوتننامەی زۆر گرینگیان لەگەڵ عێراقییەکان واژۆ کردووە کە بە زوویی دەخرێنە بواری جێبەجێ کردنەوە.

News Code 25606

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =